8 تایبەتمەندی ناوازەی كۆمەڵگای نیشتەجێبوون

8 تایبەتمەندی ناوازەی كۆمەڵگای نیشتەجێبوون

8 تایبەتمەندی ناوازەی كۆمەڵگای نیشتەجێبوون

8تایبە تمە ندی کومە لگای نیشتە جێبوون 

 

 

 

1. كۆمەڵگایەكی جیا

خەڵكی زۆر حەزیان لە پاراستنی تایبەتمەندی كەسییە بۆیە ژیان لە شوقەدا دابڕاوە لە چواردەورەكەت، دابینکردنی تایبەتمەندی كەسی کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە ماڵ و خانووی ئاساییدا نییە.

 

2- ئاسایش و پارێزگاری

بەشێوەیەکی ئاسایی پاسەوانی بەردەوام لەكۆمەڵگا نیشتەجێبونە ئاسایەكاندا نییە ، بەڵام لە كۆمەڵگا نیشتەجێبونە تایبەتەكاندا ئاسایشی 24 كاتژمێری هەیە كە ڕێگە نادەن هەموو كەس بچیتە ناو كۆمەڵگا نیشتەجێبونەكەوە و پارێزگاری لە كەس و ئەشیاكانی ناوی دەكەن.

 

3- ئارامی

یەکێک لەتایبەتمەندییە هەرە باشەکانی كۆمەڵگای نیشتەجێبوون ئارامی و لەسەرخۆییە ، ژمارەی دانیشتوان یەكسانە لەگەڵ ژمارەی ئەو یەکانەی کە بوونیان هەیە ، هیچ کەسێک نییە لەدەوروبەردا یەكە نیشتەجێبونەكە جگە لەدانیشتوانەكەی .

 

4. بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکان

كۆمەڵگا نیشتەجێبوونەكان بەوە جیادەكرێتەوە کە دانیشتوانەكەی پێویستیان بە جێهێشتنی كۆمەڵگاكە نییە بۆ ئەوەی شتێکیان دەسكەوێت، هەموو شتێک لە كۆمەڵگاكە بونی هەیە لە بازاڕ و دوکان و پیشانگەکان و شوێنی خۆشی و خزمەتگوزاری تر.

 

5. چێژ لە تایبەتمەندی وەربگری

شێوازی دروستکردنی كۆمەڵگای نیشتەجێبوونەكان جیاوازە، بەپێچەوانەی خانووە ئاساییەکان ، تایبەتمەندییەکی زۆر بۆ دانیشتوانی تێدا دابین كراوە شێوە و جوانی بیناکانی ئەم هەستە خۆشە دەدات کە لەخانووی ئاساییدا بوونی نییە .

 

6. شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل

یەکێک لە قورسترین شتەکان بۆ زۆرێک دۆزینەوەی شوێن بۆ دانانی ئۆتۆمبێلەکانیانە ، بەڵام لە كۆمەڵگای نیشتەجێبونەكان بەپێچەوانەیە، شوینیكی تایبەتیان هەیە کە دەتوانن ئۆتۆمبێلەکەتانی تێدا ڕابگریت.

7. بەردەستبوونی هۆكارەكانی گواستنەوە 

 

دانیشتوانی شارەکە کێشەی زۆریان هەیە لە دۆزینەوەی هۆكارەكانی گواستنەوە بۆ ئەوەی بچنە شوێنە دڵخوازەکانیان، بەڵام لەگەڵ كۆمەڵگای نیشتەجێبووندا هاوڵاتیان هۆكاری گواستنەوەی تایبەتیان بۆ تەرخان دەكرێت.

8. سروشت و پاکی

ئەو سەوزاییە بەرفراوانەی کە بە نێو كۆمەڵگاكەدا بڵاو دەبێتەوە وا لە دانیشتوان دەکات چێژ لە جوانی سروشت و پاکی کەش و هەوا وەرگرن ، بە پێچەوانەی شارەكان کە ئەم شتانە یان کەم بێت و پڕ بێت لە هۆكارە پیسکەرەکان .