چەن بنەمایەكی گرنگ بۆ وەبەرهینانێكی خانوبەرەی سەركەوتوو

چەن بنەمایەكی گرنگ بۆ وەبەرهینانێكی خانوبەرەی سەركەوتوو

چەن بنەمایەكی گرنگ بۆ وەبەرهینانێكی خانوبەرەی سەركەوتوو

چەن بنەمایەكی گرنگ بۆ وەبەرهینانێكی خانوبەرەی سەركەوتوو
 

هەڵسەنگاندنی وەبەرهێنان
پێشبینیكردنی پارەی گەڕاوە لە داهاتوودا لە وەبەرهێنانەكەت، ئەم هەنگاوە بینینێكی ڕونت دەداتێ لەسەر سودی ئەم وەبەرهینانە بە پشت بەستن بە بنچینەی زانیاری ئێستا و داهاتووی بازاری خانووبەرە و دواتر شیكردنەوەی بۆ دیاریكردنی پارە و كاتی پێویست

جوڵەی بازاڕ
بازاڕی خانووبەرەش وەك هەموو بازاڕێكی دیكە گۆڕانی زۆری بەسەردا دێت كە دەبێتە هۆی گۆڕینی نرخ. بۆیە جوڵەی بازاڕ و كاتی گونجاو بە هۆكاری سەرەكی دادەنرێت كە كاریگەری هەیە لەسەر وەبەرهێنان لەم بازاڕەدا. بۆیە كڕینی خانووبەرە لەو كاتەدا باشە كە داواكاری كەمی لەسەرە و دواتر فرۆشتنەوەی لەو كاتەدا كە داواكاری زۆری لەسەرە.

خوێندنەوەیەك بۆ شوینی نیشتەجێبوون
گەر دەتەوێ وەبەرهینانێكی خانوبەرەی سەركەوتو بكەیت، دەبێ زانیاری تەواوت هەبێت لەسەر ئەو ناوچەیەی كە دەتەوی لێی بكڕیت لە ڕووی خزمەتگوزاری و نرخ و ڕێژەی دانیشتوانەوە. هەندێ كەس وا بە باشی دەزانن كە وەبەرهینان لەو شوێنە بكەیت كە لێی دادەنیشیت یاخود لێی نیشتەجێیت، چونكە زانیاری زیاترت هەیە لەسەر تایبەتمەندیەكانی ناوچەكە.

كڕین بە هەرزانتر لە نرخی بازاڕ
لە كاتی كڕینی خانووبەرە و فڕۆشتنەوەی لە ماوەیەكی كورتدا، نابێت كە بە نرخی بازاڕ بیكریت. وەبەرهینەری سەركەوتوو بۆیتیە لەوەی كە خانوبەرەیەك دەكڕێت بە هەرزانتر لە نرخی بازاڕ و فڕۆشتنەوەی بە نرخیكی گرانتر تاكو قازانجی لێبكەی.

هەڵبژاردنی خانووبەرە
لە گرنگترین خاڵەكان بۆ هەڵبژاردنی خانووبەرەیەكی سەركەوتوو بریتییە لە هەڵبژاردنی خانووبەرەیەك كە بە بەردەوامی قازانجت بۆ بكات، كڕینی خانوبەرەیەك كە هیچ قازانجێكت بۆ نەكات و یاخود ویستی لەسەر نەبێت یا بە كرێ نەچێتەوە و ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە ئەوا تەنیا زیانت پێدەگەیێنێت، بۆیە دلنیابە لە كڕینی خانوبەرەیەك كە بە ئاسانی بفرۆشرێتەوە یاخود بە كرێ بچێتەوە

دیاریكردنی پارەی تێچوو
تێچووە سەرەتاییەكان كە لەگەڵ یەكەم هەنگاوی وەبەرهینان پێویستە بیدەیت وەك ڕێژەی قازانج و پێدانی پارەی ناوەندگیری، و هەڵسەنگاندنی خانووبەرەكە و ڕاوێژكردن. وە هەروەها ئەو تێچوانەی دوای كڕینی خانووبەرەكە پێویستە بیدەیت وەك قستی ماوە یان تێچوی ئیداری و تێچوی چاككردنەوە. هەموو ئەم تێچوانە قازانجەكەت كەم دەكەنەوە.

قۆستنەوەی ناوچە تازەكان
وەبەرهێنان لە ناوچە نیشتەجێبونە تازەكان یاخود ئەوانەی لەسەر دروستبونن هەلیكی باشە،چونكە قازانجی زۆر باش دەكەیت كاتیك ئەم شوینانە گەشە دەكەن و داواكاری لەسەر زیاد دەبێت، كە تێچوی كڕین كەم دەبێت و دواتر فرۆشتنەوەی بە نرخیكی زۆر زیاتر دەبێت

ڕاوێژكردن بە كەسانی شارەزا
لە بیرت نەچی كە ڕاوێژ بە كەسانی شارەزا و خاوەن شارەزایی بكە لە بازاڕدا، چونكە هەموو كات پێویستیت بە شارەزایی و ڕێنوێنی ئەوان هەیە، بەڵام دڵنیابەوە لە ڕاستی زانیاریەكانیان و كوالێتی خزمەتگوزاری تاكو باشترین ئەنجامی وەبەرهینان بەدەست بێنی بە كەمترین پارەی تێچوو.

گەڕانەوەی كرێ
گەر دەتەوێ خانوبەرەیەك بكڕیت سوود لە كرێیەكەی وەربگریت ئەوا دەبێ هەڵسەنگاندن بۆ ئەمە بكەیت بەشێوەیەكی گشتی لەسەر كرێی خانوبەرەكە تاكو نەگەیتە ئاستێك كە ئەو كرێیەی وەری دەگریت كەمتر بێتەوە وەك لەوەی كە دات ناوە بۆیە دەبێ پێشبینی نرخی كرێ بكەیت كە لە داهاتوودا چی لێدێت