باشترین و هەرزانترین وڵاتانی ئەوڕوپا بۆ كڕینی خانووبەرە

باشترین و هەرزانترین وڵاتانی ئەوڕوپا بۆ كڕینی خانووبەرە

باشترین و هەرزانترین وڵاتانی ئەوڕوپا بۆ كڕینی خانووبەرە

زۆر خەون بەوەوە ئەبینین کە لە ئەوروپا خانوویەکیان هەبێت و لە کاتی کارکردن یان لە کاتی گەشتدا ببێتە سەرچاوەیەک بۆ ئەوان و خێزانەکانیان تاكو تیای بمێننەوە بەڵام ڕەنگە زۆر کەس خۆیان لە گێلی دابێت لەو خەونە  بە هۆی نرخە بەرزەکانی خانوەوە بە تایبەتی لە شارە گەورە و شارە بەناوبانگەكان دا.
بەڵام مژدەکە ئەوەیە کە شاری جوانی ئەوروپی هەن کە هێشتا نرخی خانووبەرە تا ڕادەیەک هەرزانە، لەم بابەتە بە هەرزانترین شارەكان ئاشنا دەبیت بۆ کڕینی موڵک لە ئەوروپا، بەپێی وێبسایتی Live and Invest Overseas:

 

  • ئەبروزۆ ، ئیتالیا : ئەبروزۆ لەناوەڕاستی ئیتالیا یەکێکە لەو شارانەی کە هێشتا سەرنجی نەچووەتە سەر ، جوانییەکەی لەگەڵ جوانیی شارە بەناوبانگەكانی ئیتالیا دەگونجێت ، وەک توسکانی و ئومبریا . شوقە لەشوێنێکی جواندا کە بەسەر دەریاو چیادا دەگەڕێیت نرخەكەی بڕی 1015 دۆلاری تێدەچێت بۆ هەر مەترێکی چوارگۆشە ، خانوو لە گوندە بچوکەكانیش نزیکەی 50 هەزار دۆلاری تێدەچێت.
  • ئیستریا ، کرواتیا : نیمچە دوورگەی ئیستریا - ی کرواتیا بەکەنارە جوانەکان و ڕەزو باخ و دەشت و وێرانەکانی ڕۆمانی یەوە بەناوبانگە کە هێشتا شوێنێكی هەرزانە بۆ کڕینی خانوو . نرخی خانوو $1313 بۆ هەر مەترێکی چوارگۆشە
  • ڤالیتا ، ماڵتا : ماڵتا لە 3 دوورگە پێکهاتووە کە بە یەکەم گەوهەری جیهانی لە ناو دەریای سپی ناوەڕاستدا دادەنرێت . دەتوانیت ببیتە خاوەنی خانوویەک لە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیهان، بە بڕی 1320$ بۆ هەر مەترێکی چوارگۆشە
  • غەرب ، پورتوگال : شاری غەرب دەكەوێتە باشووری پورتوگال یەکێکە لەشوێنە بەناوبانگەکانی ئەوروپا لەهاوین و زستاندا . تۆپۆگرافیایەکەی بە چیا و کەناردەریاکان دیاری دەکرێت کە بەسەر ئۆقیانووسی ئەتڵەسیدا دەڕوانێت خانوویەک لە ڕۆژئاوا دەتوانرێت بە تێکڕایی نرخی 1345$ بۆ هەر مەترێکی چوارگۆشە بکڕدرێ.
  • بوخاریست ، ڕۆمانیا : یەکێک لەشارە هەرە جوانەکانی مێژووییە لە جیهان ، بەقاوەخانەو مۆزەخانەو چێشتخانە دێرینەکانەوە بەناوبانگە. ناوەندی نرخ بۆ هەر مەترێکی چوارگۆشە لە بوکخاریست 1432$

  • بۆدڤا، مۆنتینیگرۆ: دەتوانیت لە بۆدڤا، مۆنتینیگرۆ، بە 1839 دۆلار بۆ هەر مەترێکی چوارگۆشە ببیتە خاوەنی خانوویەک، بۆدڤا تەمەنی لە 2500 ساڵ زیاتر دەبێت، لە دەریای ئەدریاتیک دا دەڕوانێت و بە کەش و هەوایەکی مامناوەندی دابەشدەکرێت.
  • ئەسینا، یۆنان: بەردەوامی قەیرانی دارایی یۆنان لە نرخی خانووبەرەدا ڕەنگیداو بووە هۆی دابەزینی نرخەکان نرخی هەر مەترێکی چوارگۆشە لە پایتەختی یۆنان نزیکەی 2116$
  • دوبلین، ئیرلەندا: تێچوونی هەر مەترێکی چوارگۆشە لە دبلن 2، کە یەکێکە لە باشترین شوێنەكانی شارەكەبۆ وەبەرهێنان، 3975$، ئێستا دەرفەتێکە بۆ کڕینی موڵک لە دبلن پێش ئەوەی ئابووری ئیرلەندی بە تەواوی چاک ببێتەوە.